له‌یه‌كه‌م رۆژى راپرسى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته‌دا كوردێك زۆرترین ده‌نگى پێدراوه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى توزلا سپۆر-ی توركى له‌یه‌كه‌م رۆژى راپرسیی وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان زۆرترین ده‌نگى پێدراوه.
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهانى دیاری كردووه و به‌شدارى راپرسى هه‌فتانه‌ى پێكردوون و ئه‌یاز عوسمان-ى یاریزانى كوردى رۆژئاوا و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى سورى و ئه‌ڵمانى له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌ناوبانگدا ناوى له‌م راپرسییه‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى لهدوایارى دوو یانه‌كه‌ی (توزلا سپۆر) له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیادا 74 خولهك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ئه‌نكه‌ره سپۆر ده‌ركه‌وت و سه‌ره‌نجام 2-0 براوه‌بوون رێژه‌ى پاسه دروسته‌كانى 84% بوون و له‌یارى به‌رامبه‌ر به یانه‌ى ئه‌ده‌نه سپۆر 90 خولهك به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى یارى كرد و توانى گۆڵێك تۆماربكات و رێژه‌ى پاسه دروسته‌كانى بگه‌یه‌نێته 94% و سێ هه‌لیش دروست بكات.

لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی له 8 وڵاتى جیاواز كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه یارى ده‌كه‌ن، ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته ده‌كه‌ن كه رۆژانى 21 تا 27-10-2020 به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
*سوریا: ئه‌یاز عوسمان-یانه‌ى توزلا سپۆر/ توركیا.
*كۆریاى باشوور: سون هیونگ مین-یانه‌ى تۆتنهام هۆتسبیر/ ئینگلته‌را.
*ژاپۆن: تاكیفۆسا كوبۆ-یانه‌ى ڤیاڕیالأ/ ئیسپانیا.
*به‌حرێن: عه‌بدوڵڵا یوسف هیلال-یانه‌ى سلۆڤان لیبریچ/ چیك.
*عێراق: عه‌لى عه‌دنان-یانه‌ى ڤانكۆڤه‌ر/ ئه‌مریكا.
*ئوسترالیا: تۆمى رۆجیچ-یانه‌ى سه‌لتیك/ سكۆتله‌ندا.
*قیرغیزستان: ڤالیرى كیچن-یانه‌ى ینیسى/ روسیا.
*ئێران: كه‌ریم ئه‌نسارى فه‌رد-یانه‌ى ئا‌یك ئه‌سنا/ یۆنان.
*ئێران: سه‌عید عزهتوڵڵایی-یانه‌ى فیجلى/ دانیمارك.
*ئێران: ئالاهیار سهیدمانیش-یانه‌ى زۆریا لوهانسك/ ئۆكرانیا.
ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژى 31ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌فه‌رمیی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به ئه‌یاز عوسمان-ى ناوڕاستكارى لاوى كورد بده‌ن:
https://ar.the-afc.com/news/afcsection/vote-for-your-afc-international-player-of-the-week-x2584?fbclid=IwAR1KpTt-i0vtX_FtFGti8_HPn1ATfWo6CrvpiEKCBc0drA3hNsWG2s8AldU