كوێستان بۆ وه‌رزێكى تریش له‌خولى نایابدا سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاپتنه كورده‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ وه‌رزێكى تر له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاره‌داریی به‌م-ى پاڵه‌وانى دواخولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران نوێ كرده‌وه.

كوێستان خوسره‌وى خانمه یاریزانى كوردى سه‌قزى و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى خانمانى ئێران و باشترین یاریزانى خولى وه‌رزى 2017-2018ى نایابى تۆپى پێى خانمانى یانه‌كانى ئێران بۆ وه‌رزێكى تر گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاره‌داریی به‌م-ى ئێرانى نوێ كرده‌وه.
كوێستان كه له‌دوو وه‌رزى رابردوودا به‌درێسى ژماره 3 وه‌ك كاپتن سه‌ركردایه‌تى یانه‌ى شاره‌داریی به‌م-ى كرد لهبردنهوهى دوو نازناوى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك-ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (2018-2019 و 2019-2020)، بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خوله‌كه درێژكرده‌وه.

له‌مباره‌یه‌وه سوهه‌یل سهعادهتمهندى به‌ڕێوه‌به‌رى یانه‌ى شاره‌داریی به‌م ئه‌وه‌ى بۆ میدیاكانى ئێران ئاشكراكرد كه كوێستان خوسره‌وى كاپتنى یانه‌كه‌یان بڕیاریداوه بۆ وه‌رزێكى تر بۆنده‌كه‌ى تازه‌بكاته‌وه.
شایه‌نى باسه كوێستان خوسره‌وى خانمه یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد كه له‌شارى سه‌قز-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، له‌پێشوودا بۆ یانه‌كانى (شن ساى ساوه، عه‌قاب مازه‌نده‌ران، په‌یكان تاران. گازی باكوور/ عێراق) یارى كردووه، له‌ماوه‌ى 12 ساڵ یاریكردنیدا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوان و ئۆڵۆمپى و یه‌كه‌مى ئێران‌دا خاوه‌نى 100 یارییه به‌بێ ئه‌وه‌ى بۆ یه‌ك خوله‌كیش گۆڕانكارى پێكرابێت و 8 گۆڵیشى تۆماركردووه.
