به‌ختیار پێشوازى له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه شین پۆشه‌كه‌ى پایته‌خت ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌گه‌ڕانه‌وه و دووباره یارى كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى ئیستقلال تاران، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه پێشوازى لێده‌كات.
به‌ختیار ره‌حمانى ته‌مه‌ن 29 ساڵ و ناوه‌ڕاستكارى به‌تواناى كورد كه وه‌رزى 2016-2017 شانبه‌شانى هه‌ردوو یاریزانى كورد (وریا غه‌فورى و كاوه ره‌زایی) له‌یانه‌ى ئیستقلال یارى كرد و دواتر پاش ئه‌نجامدانى 16 یارى و تۆماركردنى 1 گۆڵ به‌هۆى ناكۆكى له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر وازى له‌یانه‌كه هێنا، له‌ئێستادا ده‌نگۆیه‌كى زۆر له‌نێو سۆشیال میدیاى ئێرانى هه‌یه كه ئه‌گه‌رى زۆره دووباره بگه‌ڕێته‌وه ریزى یانه شین پۆشه‌كه‌ى تارانى پایته‌خت.

سه‌رچاوه‌كانى وه‌رزشى ئێرانى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و یانه‌ى ئیستقلال تاران له‌گه‌ڵ عه‌لى كه‌ریمى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌كه نه‌گاته رێككه‌وتنێكى نوێ و یاریزانى ناوبراو گرێبه‌سته‌كه‌ى تازهنهكاتهوه، ئه‌وا به‌ختیار ره‌حمانى یه‌كێك لهبژاردهكانى مه‌حمود فكرى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلال ده‌بێت بۆ جێگره‌وه‌ى عه‌لى كه‌ریمى .
به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه بۆ رۆژنامه‌ى (ئێران وه‌رزشى) قسه‌ى كرد و وتى: ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ى ئیستقلال و له‌وێ یارى بكه‌م، چونكه وه‌رزێك له‌یانه‌ى ئیسقلال بووم و ئه‌و یانه‌یه‌م زۆر خۆش ده‌وێ.

هه‌روه‌ها وتى: بێگومان ئه‌و ساڵه‌ى من له‌وێ یاریم كرد ساڵێكى باش نه‌بوو، ئه‌و شتانه‌ى ده‌بوو قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م، قسه‌م له‌سه‌رى نه‌كرد، ئێستاش چه‌ند ته‌له‌فۆنێكم بۆ هاتووه تا بگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ى ئیستقلال، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى یانه‌كه نه‌بووه، به‌هه‌رحاڵ ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ى ئیستقلال و قه‌ره‌بووى رابردوو بكه‌مه‌وه.

شایه‌نى باسه به‌ختیار مه‌جید ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى كورد خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى سهرپێلى زه‌هاو-ى سه‌ر به‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و له‌ژیانى یاریكردنی پیشه‌گه‌ریدا ساڵانى 2007 تا 2020 بۆ یانه‌كانى (فولاد نوین و فولاد خوزستان ئه‌هواز و تراكتۆرسازى ته‌برێز و ئیستقلال تاران و په‌یكان و فولاد خوزستان ئه‌هواز و زوب ئاهان ئه‌سفه‌هان و سیپاهان ئه‌سفه‌هان و سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان) یارى كردووه.
