وتار

(پاپەخەکەی خەبیب و جامانەی کوردی)


خەبیب نۆرماگەمیدۆف ئەو پاڵەوانە (داغستان _ ڕوسی)ەی کەبەهۆی (یو ئێف سی) و سەرکەوتنە گەورەکانی لە هونەری بەرگرییە تێکەڵاوەکان (ئێم ئێم ئەی)، بوو بە ناوێکی گەورەی جیهانی و دوای ۲۹ بردنەوەی ژیانی وەرزشی، وازهێنانی ڕاگەیاند، خەبیب بە وەرزشەکەی چەندین پەیامی گەیاند، خەبیب توانی ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕوسیا ناچاربکات کە شانازی پێوە بکات و لەنزیکەوە بیبینێت، خەبیب نەتەوەکەی خۆشەویست تر و ناسراو تر کرد ، خەبیب وەفاو خۆشەویستی بۆ دایک و باوک زیندوو کردەوە، چونکە بە مردنی باوکی بەڵێنی بەدایکیدا کە لەو وەرزشە مەترسیدارە دووربکەوێتەوە، خەبیب گوندەکەی و ناوچەکەی بەجیهان ناساند، خەبیب لەسەرو ئەوانەشەوە جۆرە کلتورێکی خۆماڵی خۆیانی بە جیهاند ناساند کە ئەویش جۆرە کڵاوێکە بە ناوی (پاپەخە) کە وەک ڕەمزی نیشتیمانی سەیر دەکرێت.
ئەوەتا لەدوای بڕیاری وازهێنانی لەحەلەبەکانی (یو ئێف سی)، پاپەخەکەی خەبیب لەلایەن ئەو گەورە کۆمپانیایەوە نمایش دەکرێت بۆ فڕۆشتن کە نرخی یەک دانە بە ۱٦٥ دۆلار لەسایتی رەسمی یو ئێف سی خەمڵێندراوە، کە ئەوەش داهاتێکە لەڕێی وەرزشەوە بەدەست دێت.
ئەی وەرزشی ئێمە چ داهاتێک دێنێت؟ چی بکەین بۆ ئەوەی وەرزشەکەمان ببێت بەسەرچاوەیەکی داهات بۆ گەلەکەمان؟، هەر هیچ نەبێت با ئێمەش پلان دابنێن با چەند ساڵی ئایندە وەک پاپەخەکەی خەبیب جامانەی کوردی لەبۆنەیەکی گەورەی جیهانیدا لەسەر دەستی پاڵەوانێکی کورد نمایش بکرێت.
(کاروان شێخ زیرەك)

khabibnurmagomedov

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close