لاوانى عێراق پێویستى بهكوردهكهى یانه‌ى لازیۆیه و ئه‌میش رێگه‌ى پێنادات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ پێویستى به‌لاوه كورده‌كه‌ى یانه‌ى لازیۆى ئیتاڵیایه و یانه‌كه‌شى رێگه‌ى پێنادات.
پاش ئه‌وه‌ى قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق رۆژى 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 به‌نووسراوى فه‌رمی ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق داواى له‌یانه‌ى لازیۆ-ى ئیتاڵى كرد كه رێگه بده‌ن (شوان محه‌مه‌د)ى هێرشبه‌رى كوردى تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌كه‌یان بۆ به‌شدارییه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراقى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵان بكات تا سوود له‌تواناكانى وه‌ربگرن و ریزه‌كانى پێ تۆكمه بكات، كه‌چى له‌ئێستادا یانه‌كه‌ى رێگه‌ى ئه‌وه‌ى پێنادات بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه په‌یوه‌ندى بكات.

له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه وه‌رزشییه‌كانى عێراقى بڵاویانكرده‌وه كه كارگێڕیی یانه‌ى لازیۆ-ى شارى رۆما رێگه‌یان له شوان محه‌مه‌د-ى ته‌مه‌ن 18 ساڵ گرتووه كه مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو په‌یوه‌ندى به‌هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراقه‌وه بكات كه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریی بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان له‌وڵاتى قه‌ته‌ر رێكده‌خات.

شایه‌نى باسه كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى وڵاتانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه وابڕیاره سه‌ره‌تاى ساڵى 2021ى داهاتوو لهئۆزبهكستان به‌ڕێوه‌بچێت تیایدا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق له‌گروپى دووه‌م (گروپى ئاگرین) به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى لاوانى (كۆریاى باشوور و ژاپۆن و به‌حرێن) یارى ده‌كات.

*بیۆگرافیا:
-ناو: شوان سیروان محه‌مه‌د/ (شوان محه‌مه‌د).
-نازناو: شومى.
-ساڵڕۆژى له‌دایكبوون: 7-4-2003.
-شوێنى له‌دایكبوون: شارى رۆما/ ئیتاڵیا.
-باوكى خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره و دایكى رۆمانییه.
-ره‌گه‌زنامه‌ى ئیتاڵى و عێراقی هه‌یه.
-باڵا: 185 سم.
-هێڵى یاریكردن: هێرشبه‌ر.
-یه‌كه‌م یانه: ڤیگۆر پێركۆنتى/ ئیتاڵیا.
-یانه: لازیۆ/ ئیتاڵیا.
-تیم: لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ.
-خول: پله یه‌كى یانه‌كانى ئیتاڵیا بۆ لاوان (پریمیڤێرا/1).
