هەواڵ

یۆنشۆپینگ یانه‌كه‌ى كوردانى له‌بردنه‌وه‌یه‌كى ترى سوپێرتانى یانه‌كانى سوید بێبه‌ش كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

یانه‌ى یۆنشۆپینگ سۆدرا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020 یانه‌كه‌ى كوردانى سویدى له‌حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ى سوپێرتانى یانه‌كانى سوید بێبه‌ش كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یانه‌ى دالكوردى نوێنه‌رى كوردانى سوید له‌نێو یاریگاى خۆیدا (تێرناس) له‌شارى ئۆپسالا و له‌خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020، له‌یارییه‌كانى هه‌قته‌ى 26ى قۆناغى دووه‌مى خوله‌كه‌دا میوانداریی له‌یانه‌ى یۆنشۆپینگ سۆدرا كرا و سه‌ره‌نجامیش كه‌وته‌ داوى یه‌كسانبوونه‌وه‌.

نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ به‌یه‌كسانبوونى هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات و له‌نیوه‌ى دووه‌مدا یانه‌ى دالكورد هێرشه‌كانى چڕكرده‌وه‌ به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌ و سێ خاڵى ترى سوپێرتانى ساڵى 2020 بۆخۆى كۆبكاته‌وه‌ و زیاتر له‌ناوچه‌ى سوورى دابه‌زین دووربكه‌وێته‌وه‌، سه‌ره‌نجامیش له‌خوله‌كى 77ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا (ئاریان كاباشى) به‌تۆماركردنى گۆڵێك یانه‌كه‌ى كوردانى 1-0 پێشخست، یارى به‌ره‌و كۆتایی و به‌ده‌ستهێنانى 3 خاڵى تر ده‌چوو له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى دالكورد، به‌ڵام له‌خوله‌كى 89دا ئێریك جۆهانا ئۆمۆندى گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ یانه‌ى یۆنشۆپینگ كرده‌وه‌ و یانه‌ى دالكوردى كوردانى سویدى له‌بردنه‌وه‌یه‌كى مسۆگه‌ر بێبه‌ش كرد.

ئاریان كاباشی خاوەن گۆڵی یانەی دالكورد لەیاری ئەمڕۆدا

به‌م یه‌كسانبوونه‌ش یانه‌ى دالكورد-ى كوردان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌خانه‌ى 11ى ریزبه‌ندى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)دا به‌ 29 خاڵ له‌ 26 یاری (6 بردنه‌وه‌، 11 یه‌كسانبوون، 9 دۆڕاندن) و (33-34 گۆڵ) گه‌یشته‌ خانه‌ى هه‌شته‌م.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close