كاپتنه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا له‌دوو یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى داده‌بڕێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاپتنه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا له‌دوو یارى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت و یاریزانێكى تر شوێنه‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه.
به‌هۆى گرتنه‌به‌رى رێوشێنهكانى تایبه‌ت بهڕووبهڕووبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌لایه‌ن وڵاتى كوێت-ه‌وه، ئه‌حمه‌د ساڵح-ى به‌رگریكارى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى كوێتى و كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا له‌دوو یارى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى ئۆزبه‌كستان و ئوردن له‌ڕۆژانى 11 و 16-11-2020 داده‌بڕێت و به‌فه‌رمی یاریزان عه‌بدوڵڵا شامى شوێنه‌كه‌ى گرته‌وه.

ئه‌حمه‌د ساڵح-ى ته‌مه‌ن 31 ساڵ و بهرگریگارى پیشه‌گه‌ر و به‌ئه‌زموونى كورد كهههفتهى كۆتایی مانگى ئه‌یلولى رابردوو ئاماده‌ى كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆیی هه‌ڵبژارده‌ى سوریا بوو له‌شارى دیمه‌شق، به‌هۆى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى له‌په‌تاى كۆرۆنا پێش ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئیمارات بچێته‌وه كوێت و په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى بكاته‌وه، بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ له‌شارى دوبه‌ى ئیمارات كه‌ره‌نتینه كرا و پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ش گه‌ڕایه‌وه كوێت و بۆ سه‌لامه‌تى خۆى و دڵنیایی یانه‌كه‌ى دووباره بۆ ماوه‌ى 14 رۆژى تر كه‌ره‌نتینه كرایه‌وه و به‌مه‌ش ناتوانێت جارێكى تر رووبكاته‌وه ئیمارات و په‌یوه‌ندى بهكهمپى ده‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى بكات كه له‌شارى دوبه‌ى رێكیده‌خات و تیایدا دوو یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریش ئه‌نجام ده‌دات.

به‌مه‌ش یاریزانى ناوبراو پاش 28 رۆژ كه‌ره‌نتینه كردن، له‌لایه‌نى هونه‌ریش ئاماده نییه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا یارى بكات و یانه‌كه‌شى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه رێگه به بهرگریكارهكهى نه‌دات په‌یوه‌ندى بهههڵبژاردهكهیهوه بكات، چونكه یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا به‌یاسا ئه‌و مافه‌ى به‌یانه‌كان داوه كه یانه‌كان كاتێك یاریزانه‌كه‌یان بنێرن بۆ هه‌ڵبژارده‌كان كه‌زیاتر له 5 رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن.

شایه‌نى باسه ئه‌حمد ساڵح له‌شارى عامودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوێت بۆ یانه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى یارى ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا له‌ماوه‌ى ساڵى 2008ه‌وه تائێستا 54 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه و 2 گۆڵیشى تۆماركردووه.
