هەواڵ

به‌رگریكاره‌ كورده‌كه‌ له‌یانه‌ شین پۆشه‌كه‌ى پایته‌خت جیابووه‌وه‌ و له‌یانه‌یه‌كى تر نزیكه‌

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

به‌هۆى ناكۆكى له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌رگریكاره‌ كورده‌كه‌ى یانه‌ى ئیستقلال تارانى ئێرانى له‌یانه‌كه‌ى جیابووه‌وه‌ و بۆ وه‌رزى داهاتوو روو له‌یانه‌یه‌كى ترى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ) ده‌كات.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى میدیاكانى وه‌رزشى ئێرانى، میلاد زه‌كی پوور-ى به‌رگریكارى باڵى چه‌پى یانه‌ى ئیستقلال به‌هۆى كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانى له‌گه‌ڵ مه‌حمود فكرى راهێنه‌ر له‌یانه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌ و پاشان به‌ڕه‌زامه‌ندى یانه‌كه‌ى پاش چوار ساڵ یارى كردن و به‌ر له‌كۆتایی هاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى كه‌ هاوینى ساڵى 2021-ه‌، به‌فه‌رمیی له‌یانه‌ شین پۆشه‌كه‌ى پایته‌خت جیابووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ زه‌كى پوور-ى ته‌مه‌ن 25 ساڵ بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆلیگ) په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى گۆڵ گه‌وهه‌ر-ى سیرجان ده‌كات و له‌چه‌ند كاتژمێرى داهاتووشدا گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ى واژوو ده‌كات.

شایه‌نى باسه‌ میلاد زه‌كى پوور-ى به‌رگریكارى لاوى كورد، له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا 92 یارى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیستقلال تاران ئه‌نجامداوه‌ و 1 گۆڵى تۆمار و 9 گۆڵیشى سازكردووه‌، (70 یارى و 1 گۆڵ و 9 گۆڵى سازكراو) له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران و (7 یارى) له‌جامى یانه‌كانى ئێران و (15 یارى) له‌خولى جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close