چوار یاریزانى كورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا ده‌بن

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كه‌مپێكى ده‌ره‌كى مه‌شق و راهێنان له‌وڵاتى ئیمارات رێكده‌خات و بۆ كه‌مپه‌كه‌ش چوار یاریزانى كورد بانگهێشت كراون و له‌دوو یارى دۆستانه‌ش تاقیان ده‌كاته‌وه.
نه‌بیل مه‌علول-ى تونسى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا ناوى 31 یاریزانى وه‌ك پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ئاشكرا كرد كه بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى مانگى تشرینى دووه‌مى 2020 داوه‌تى كردوون و له‌پێكهاته‌كه‌دا چوار یاریزانى كوردى بانگهێشت كردووه، هه‌ریه‌كه له‌هه‌ردوو به‌رگریكار (ئه‌حمه‌د ساڵح و یوسف محه‌مه‌د) كه ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان نه‌توانێت په‌یوه‌ندى بهههڵبژاردهكهوه بكات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكار (محه‌مه‌د عوسمان و ئه‌یاز عوسمان).

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریی بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و جامى ئاسیا-ى 2023ى چین ئه‌و كه‌مپه له‌وڵاتى ئیمارات رێكده‌خات و له‌میانه‌ى كهمپهكهشدا دوو یارى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریی به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى ئۆزبه‌كستان و ئوردن له‌ڕۆژانى 11 و 16-11-2020 ئه‌نجامده‌دات.

ئه‌حمه‌د ساڵح-ى به‌رگریكارى به‌ئه‌زموونى كورد كه خاوه‌نى 55 یارى و 2 گۆڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا پێناچێت ئاماده‌ى كه‌مپه‌كه بێت و یوسف محه‌مه‌د-ى به‌رگریكاری لاوى كورد كهیاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى سوریا-یه، تائێستا هیچ یارییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا نییه و محه‌مه‌د عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد خاوه‌نى 8 یارى و ئه‌یاز عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكاری لاوى كورد-یش خاوه‌نى 5 یارى نێوده‌وڵه‌تییه.

شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د ساڵح ته‌مه‌نى 30 ساڵه و له‌خولى نایابى یانه‌كانى كوێت بۆ یانه‌ى عه‌ره‌بى و یوسف محه‌مه‌د ته‌مه‌نى 21 ساڵه و له‌خولى نایابى یانه‌كانى سوریا بۆ یانه‌ى وه‌حده و محه‌مه‌د عوسمان ته‌مه‌نى 26 ساڵه و له‌خولى ئه‌ستێره‌كانى یانه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ یانه‌ى خریتیات و ئه‌یاز عوسمان ته‌مه‌نى 26 ساڵه و له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا بۆ یانه‌ى توزلا سپۆر یارى ده‌كات.
