ئه‌مجاره‌یان به‌ختیار به‌بێ مه‌رج یارى بۆ ئیستقلال ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى یانه شین پۆشه‌كه‌ى تارانى پایته‌خت ده‌كات تا دووباره یارییان بۆ بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ریزه‌كانى یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران كه به‌كوێ گه‌یشتووه، به‌ختیار ره‌حمانى ته‌مه‌ن 29 ساڵ و یاریزانى پێشووى یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان بۆ وێبسایتى (90tv)ى ئێرانى وتى: تائێستا چاوه‌ڕوانى گرێبه‌ستى پێشنیازكراوى یانه‌ى ئیستقلال ده‌كه‌م و له‌یه‌ك دوو رۆژى داهاتوودا ئاگادارم ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت كه ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌و ئاراسته‌یه بڕوات، ئه‌وا حه‌ز ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه ریزى یانه‌ى ئیستقلال و هیچ مهرجێكیشى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه و زۆر په‌رۆشه و هه‌موو كارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌م.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌تواناى كورد كه وه‌رزى 2016-2017 بۆ یه‌كه‌مجار بۆ یانه‌ى ئیستقلال یارى كردووه، به رۆژنامه‌ى (ئێران وه‌رزشى) راگه‌یاندبوو كه ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ى ئیستقلال و له‌وێ یارى بكاته‌وه، چونكه وه‌رزێك له‌یانه‌ى ئیسقلال بووم و ئه‌و یانه‌یه‌م زۆر خۆش ده‌وێ، له‌مباره‌یه‌وه وتى: بێگومان ئه‌و ساڵه‌ى من له‌وێ یاریم كرد ساڵێكى باش نه‌بوو، ئه‌و شتانه‌ى ده‌بوو قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م، قسه‌م له‌سه‌رى نه‌كرد، ئێستاش چه‌ند ته‌له‌فۆنێكم بۆ هاتووه تا بگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ى ئیستقلال، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى یانه‌كه نه‌بووه، به‌هه‌رحاڵ ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ى ئیستقلال و قه‌ره‌بووى رابردوو بكه‌مه‌وه.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى وه‌رزشى ئێرانیش باسیان له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر بێت و یانه‌ى ئیستقلالى تاران له‌گه‌ڵ عه‌لى كه‌ریمى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌كه نه‌گاته رێككه‌وتنێكى نوێ و یاریزانى ناوبراو گرێبه‌سته‌كه‌ى تازهنهكاتهوه، ئه‌وا به‌ختیار ره‌حمانى یه‌كێك لهبژاردهكانى مه‌حمود فكرى راهێنه‌رى یانه‌ى ئیستقلال ده‌بێت بۆ جێگره‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه.

شایه‌نى باسه به‌ختیار مه‌جید ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى كورد خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى سهرپێڵى زه‌هاو-ى سه‌ر به‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه وه‌رزى 2016-2017 بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ئیستقلال كرد و پاش ئه‌نجامدانى 16 یارى و 1 گۆڵ به‌هۆى ناكۆكى له‌گه‌ڵ عه‌لى مه‌نسوریان-ى راهێنه‌رى ئه‌وكاتى یانه‌كه، له‌یانه‌كه جیابووه‌وه.
