دوو ناوه‌ڕاستكارى كورد له‌نێو راپرسى ئه‌ستێره‌ى هه‌فته دان

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
دوو ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموون و پیشه‌گه‌رى كوردى خوله‌كانى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال و سوید لهڕاپرسیی (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته)ى وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا ناویان هاتووه.
لهڕاپرسییهكهی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى وێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیادا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان ناویان هاتووه و له‌نێویاندا هه‌ردوو یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عێراق (ئوسامه ره‌شید)ى ناوه‌ڕاستكار و كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا-ى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال و ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى هێكن-ى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید.
ئوسامه ره‌شید-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى پۆرتیمۆنینسى كه تیایدا رۆژى 1-11-2020 به‌ئه‌نجامى 2-1 براوه‌بوون، یه‌كێك بوو له‌باشترین یاریزانه‌كانى یانه‌ى سانتا كلارا له‌ناوه‌ندى یاریگادا و ئاستێكى زۆر به‌رزى پێشكه‌ش كرد و له‌ماوه‌ى 90 خولهك یاری كردنیدا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 3 پاسى یهكلاكهرهوهیدا له‌گه‌ڵ راگرتنى 7 تۆپ و سه‌ركردایه‌تى و هاوكارى یانه‌كه‌ى كرد بۆ گه‌یشتن به‌خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى یانه‌كانى پۆرتوگال.

ئه‌حمه‌د یاسین-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵیش به‌هه‌مان شێوه 90 خولهك یارى كرد و 6 لێسه‌ندنى تۆپى سه‌ركه‌وتووى هه‌بوو له‌گه‌ڵ 16 هه‌ستان بۆتۆپ له‌یارى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى دیۆرگاردن كه 2-0 براوه‌بوون و له‌گه‌ڵ یانه‌ى هاماربى كه تیایدا 1-1 یه‌كسانبوون، 90 خولهك ده‌ركه‌وت و 1 پاسى دروستى هه‌بوو له‌گه‌ڵ 6 لێسه‌ندنى تۆپى سه‌ركه‌وتوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ى 87% پاسه‌كانى دروست بووه.

لهڕاپرسییهكهدا 10 یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئاسیایی له 8 وڵاتى جیاواز كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه یارى ده‌كه‌ن، ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى نازناوى (ئه‌ستێره‌ى هه‌فته) ده‌كه‌ن بۆ باشترین یاریزانى ئاسیاى نێو خوله‌كانى تۆپى پێى ناوخۆیی یانه‌كانى جیهان كه رۆژانى 28-10 تا 3-11-2020 به‌ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتوون، ده‌نگدانیش به‌شێوه‌ى ئۆنلاین لهوێبسایتى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (the-afc.com) له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌مى 2020 ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژى 7ى تشرینى دووه‌مى 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌فه‌رمیی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه ده‌نگ به هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (ئوسامه ره‌شید و ئه‌حمه‌د یاسین) بده‌ن:
https://www.the-afc.com/news/afcsection/vote-for-your-afc-international-player-of-the-week-x3306