میركۆ یانه‌كه‌ى په‌ڕانده‌وه قۆناغى دووه‌مى جامى توركیا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
میركان ئایدن-ى هێرشبه‌رى پیشه‌گه‌ر و به‌ئه‌زموونى كوردى ئه‌ڵمانیا یانه‌كه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مى جامى یانه‌كانى توركیا په‌ڕانده‌وه قۆناغى داهاتوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5-11-2020 لەیارییهكانى قۆناغى یه‌كه‌م (64 تیپى) خولى تۆپى پێى جامى یانه‌كانى توركیا-ى وه‌رزى 2020-2021دا، یانه‌ى هاتاى سپۆر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و به‌به‌شداریی سه‌ره‌كى میركان ئایدن (میركۆ)ى هێرشبه‌رى پیشه‌گه‌ریی كورد میوانداریی له‌یانه‌ى شانلى ئۆرفا سپۆر كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش توانى به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك لێى بباته‌وه و بگاته قۆناغى دووه‌م (32 تیپى) خوله‌كه.
میركان ئایدن كه بە (میركۆ) ده‌ناسرێت له‌خوله‌كى 26ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌ى هاتاى سپۆر تۆماركرد و نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌یان به‌م ئه‌نجامه 1-0 برده‌وه و له‌خوله‌كى 74ى نیوه‌ى دووه‌میشدا یانه‌كه‌ى میركۆ-ى ته‌مه‌ن 33 ساڵ، گۆڵی دووه‌میشى كرد و 2-0 پێشكه‌وت و دواتر یانه‌ى شانلى ئۆرفا سپۆر له‌خوله‌كى 84دا گۆڵێكى كرد و ئه‌نجام بوو به 2-1 و تا فیكه‌ى كۆتایی ناوبژیوانیش وه‌ك خۆى له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هاتاى سپۆر مایه‌وه و گه‌یشته قۆناغى داهاتووى خوله‌كه.

به‌مه‌ش میركان ئایدن كه كوردى باكووره و له‌شارى هاتینگن-ى ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و باڵاى 188 سانتیمه‌تره، له‌م یارییه‌دا یه‌كه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ى و یه‌كه‌م گۆڵى خۆشى له‌وه‌رزى نوێ 2020-2021دا تۆماركرد.
جێى به‌بیرهێنانه‌وه‌یه میركۆ-ى هێرشبه‌رى كورد له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى توركیا (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا له‌گه‌ڵ یانه‌ى هاتاى سپۆر 3 یارى كردووه و ئه‌مه یه‌كه‌م گۆڵى وه‌رزى نوێیه تۆمارى ده‌كات و وه‌رزى 2019-2020 له‌جامى یانه‌كانى توركیا 3 گۆڵى تر‌ى له 4یاریدا بۆ یانه‌ى هاتاى سپۆر تۆماركردبوو.