یانه‌ى ئیستقلال گرێبه‌ستێكى پێنج ساڵه له‌گه‌ڵ لاوێكى كورد ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى ئیستقلال-ى تارانى ئێرانى بۆ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌یان گرێبه‌ستێكى پێنج ساڵه له‌گه‌ڵ لاوێكى كوردى پیرانشارى ده‌كات.
پاش دانیشتن و گفتوگۆكردنى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د مدداى سه‌رۆكى یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانى ئێران كه یانه‌ى ئیستقلال-ى تارانه، فه‌ردین ره‌بت-ى یاریزانى لاوى كوردى تیپى لاوانى یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌فه‌رمیی گرێبه‌ستى بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال واژووكرد تا وه‌ك یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پیێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ) له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى مه‌حمود فكرى راهێنه‌ر نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كه بكات.

له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى ئیسقلال به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیی بڵاوى كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار یاریزانى لاو (فه‌ردین ره‌بت/ ناوه‌ڕاستكار) بۆ ماوه‌ى (5) ساڵ و (سینا خادمپوور/ ناوه‌ڕاستكار) بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ و (میكایل شێخى/ به‌رگریكار) بۆ ماوه‌ى (5) ساڵ و (عه‌لى ره‌زا خودابهخشى/ ناوه‌ڕاستكار) بۆ ماوه‌ى (5) ساڵ و پاش واژووكردنى گرێبه‌سته‌كه‌شیان هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن له‌گه‌ڵ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌یاندا.

پاش واژووكردنى بۆندهكهشى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیستقلال تاران، فه‌ردین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد كه‌ته‌مه‌نى 19 ساڵه و له‌شارى پیرانشار-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه، بهوێبسایتى (وه‌رزش 3)ى ئێرانى راگه‌یاند و وتى: سوپاس و ستاییش بۆخواى گه‌وره خه‌ونى منداڵیم به‌دیهات و دواجار گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیستقلال واژووكرد، هیوادارم بتوانم به‌شێوه‌یه‌كى باش كار بۆ ئه‌و تیمه بكه‌م كه‌لاى من باشترینه، له‌وباوه‌ڕه‌دام به حیكمه‌تى مه‌حمود فكرى راهێنه‌ر و ستافهكهى و هه‌وڵ و كۆششى یاریزانه‌كان له‌تواناماندا هه‌یه تیمه‌كه‌مان بكه‌ینه پاڵه‌وان و جارێكى تر دڵى جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان خۆش بكه‌ینه‌وه.

دواجاریش ده‌رباره‌ى یاریى كردنى له‌پاڵ یاریزانه گه‌وره‌كانه‌وه وتى: باشترین یاریزانه‌كانى ئێران له‌یانه‌ى ئیستقلال-ن، ئه‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه باشه یارمه‌تیده‌رمن له‌كاتى مه‌شقه‌كان و هه‌موویان بۆمن پێشه‌نگن و ئومێد ده‌كه‌م هه‌لى یارى كردنم بۆ بڕه‌خسێت و تا ئه‌زموونى زیاتر و تازه په‌یدا بكه‌م.

شایه‌نى باسه له‌پێشوودا فه‌ردین لهتیمى لاوانى یانه‌ى ئیستقلال تاران یارى ده‌كرد و پاش زیاتر له‌كه‌متر له دوو ساڵ یارى كردن بۆ تیمه‌كه وه‌رزى 2019-2020ى رابردوو فه‌رهاد مه‌جیدى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى ئیستقلال بۆ تیمى یه‌كه‌مى یانه‌كه سه‌ریخست و له‌چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌دا شانبه‌شانى یاریزانه گه‌وره‌كان به‌شدارى پێكرد.