كاپتنه كورده‌كه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى پڕۆ لیگى وه‌رزى نوێى پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاپتنه كورده‌كه سه‌ركردایه‌تى بردنه‌وه‌یه‌كى گرنگى یانه‌ى ئیستقلالى تارانى كرد له‌هه‌فته‌ى ده‌ستپێكى خولى وه‌رزى نوێى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران.

ئه‌مڕۆ 11ى تشرینى دووه‌مى 2020 یانه‌ى ئیستقلالى تاران له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى ده‌ستپێك (هه‌فته‌ى یه‌كه‌م)ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2020-2021دا له‌سه‌ر یاریگاى ئازادى له‌تارانى پایته‌خت و به‌سه‌ركردایه‌تى كاپتن (وریا غه‌فورى) سنه‌یی میوانداریی له‌یانه‌ى مس ره‌فسنجان كرد و سه‌ره‌نجامیش به‌دوو گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێ و سێ خاڵى ده‌سته‌به‌ركرد.

كاپتن وریا غه‌فورى به‌رگریكارى باڵى راست كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه و به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 90 خولهك به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد، له‌خوله‌كى 58ى نیوه‌ى دووه‌مدا گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌ى ئیستقلال تۆماركرد و یانه‌كه‌ى به‌گۆڵێك پێشخست و له‌خوله‌كى 66دا ئه‌میر ئه‌رسه‌لان موته‌هه‌رى هاوڕێشى گۆڵى دووه‌مى یانه‌ى ئیستقلالى كرد و سه‌ره‌نجامیش یانه‌ى شین پۆشه‌كه‌ى پایته‌خت به‌م دوو گۆڵه به‌یه‌كه‌م بردنه‌وه و سێ خاڵى خوله‌كه گه‌یشت.

شایه‌نى باسه وریا غه‌فورى سنه‌یی ماوه‌ى پێنجه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیستقلال تاران له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ) یارى ده‌كات و به‌یاری و گۆڵه‌كه‌ی یارى ئه‌مڕۆیه‌وه ژماره‌ى یارییه‌كانى گه‌یانده 87 یارى و بووه خاوه‌نى 13 گۆڵ.