هێرشبه‌ره كورده‌كه شه‌شه‌م گۆڵى خۆى كرد و داوه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كرایه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- Kurd Sport
هێرشبه‌ره پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى كورد كه‌ڕۆژى 6ى ئه‌م مانگه شه‌شه‌م گۆڵى لهجوپیلێر پڕۆلیگى یانه‌كانى به‌لژیكا بۆ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا تۆماركرد، بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران كرایه‌وه.

كاوه ره‌زایی كرماشانى و هێرشبه‌رى به‌توانا و گۆڵكهرى كورد كه لهدوایارى یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى میشیلان كه به‌ئه‌نجامى 3-3 یه‌كسانبوون و گۆڵى یه‌كه‌مى یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى له‌خوله‌كى 20دا به‌سه‌ر تۆماركرد، ئه‌مه‌ش له‌كۆى 10 یارى خوله‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ 7ى تشرینى دووه‌مى 2020 بانگهێشتى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران كرایه‌وه تاوه‌كو ئاماده‌ى یارى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و هه‌ڵبژارده‌ى بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین بێت.
ئه‌مڕۆ 7-11-2020 یه‌كێتى تۆپى پێى ئێران لیستى ناوى ئه‌و 23 یاریزانه‌ى ئاشكرا كرد كه داوه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران كراون تا به‌شدارى له‌یارییه ئامادهسازییهكهى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى بۆسنه و هێرزه‌گۆڤین بن كه رۆژى 12ى ئه‌م مانگه له‌بۆسنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌سازیی هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران داده‌نرێت بۆ یارییه‌كانى داهاتووی لهپاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و جامى وڵاتانى ئاسیاى 2023ى چین.
بۆ ئه‌م یارییه دراگان سكۆسیچ-ى كرواتى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه 23 یاریزانى بانگهێشت كردووه كه یه‌كێكیان كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كوردى كرماشانى و یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لژیكایه كه لههساڵى 2015ه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران یارى ده‌كات و له‌پێشوودا 12 یارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجامداوه و 1 گۆڵیشى تۆماركردووه.

شایه‌نى باسه كاوه ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ جگه له‌هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى ئێران، له‌پێشوودا ساڵانى 2007 تا 2009 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێران و ساڵانى 2009 تا 2010 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێران و ساڵانى 2012 تا 2014 یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى ئێران كردووه.