هەواڵ

وەرزشكارانی ئەمریكا خۆشحاڵن بە شكستی ترامپ لە هەڵبژاردنی ئەمریكا


لە پێگە كۆمەڵایەتیەكان چەندین ئەستێرەی وەرزشی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆیان بە سەركەوتنی جۆ بایدن لە سەرۆكایەتی ئەمریكا دەربڕی، بەڵام خۆی لە راستیدا ئەو وەرزشكارانە زیاتر خۆشحاڵن بە شكستی دۆناڵد ترامی سەرۆكی وڵاتەكەیان.
هاوشێوەی زۆرێك لە ئەستێرەكانی هونەر كە رقی زۆریان لە دۆناڵد ترامپەو دوای شكستەكەشی لە هەڵبژاردنی ئەمریكا كاردانەوەی زۆریان هەبوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ئەستێرەكانی وەرزشیش لەسەرو هەموویانەوە لیبرۆن جیمس خۆشحاڵی خۆیان بە شكستی ترامپ دەربڕیوە.
جەیمس لەماوەی رابردوو دژی بڕیارەكانی ترامپ بڕیاری دا هەرگیز نەچێتە كۆشكی سپی تا ترامپ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا بێت، بەڵام دوای شكستی ترامپ لە هەڵبژاردن جیمس رایگەیاند ئامادەیە لەگەڵ لەیكەرزی پاڵەوانی ئێن بی ئەی سەردانی ئەمریكا بكات.
واباوە لە ئەمریكا تیپە براوەكانی خولەكانی ئەو وڵاتە یاخود هەر هەڵبژاردەیەكی ئەمریكا سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی دەبێت سەردانی كۆشكی سپی بكات و سەرۆك پێشوازیان لێدەكات.
بەڵام لەماوەی رابردوو چەندین تیپ و وەرزشكار رەتیان كردەوە لەگەڵ تیپەكانیان بچنە كۆشكی سپی بەهۆی بوونی ترامپ، بەڵام دوای دەستبەكاربوونی بایدن ئەو تیپانە كۆتایی بەمە دەهێنن.
یەكێكی تر لەو وەرزشكارانەی ئاهەنگی گێڕاوە بۆ شكستی ترامپ میگان راپینۆی كاپتنی هەڵبژاردەی كچانی ئەمریكایە كە هەمیشە لە لێدوانەكانی دژایەتی گەورەی ترامپی كردوە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close